
وتوێژی رۆژنامەی (تەڕەف) لەگەڵ زوبەیر ئایدار
سازدانی: نەشە دوزەل لەتورکیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی بۆچی زوبەیر ئایدار * * * نەشە دوزەل: ئایا ئەگەری ئەوەتان دابوە بەرچاو قۆڵبەست بکرێن یان گیرانتان شتێکی چاوەڕوەاننەکراو بو؟
تورکیا دەمێکە مشت‌ومڕ لەسەر گۆڕینی دەستوری بنەڕەتی دەکا. ئەگەڕ ئەم گۆڕانکارییانە جێبەجێ بن، بۆ یەکەمجار لەم وڵاتە کودەتایەکی دەستوری لە سیستەمی یاساییدا دەکرێ. بەمجۆرە رێگە لەبەردەم بڵاوبونەوەی داد بەشێوەیەکی "دادپەروەرانە" خۆش دەکرێ و راسپاردەکانی بۆرۆکراسی سڤیل کەم دەکرێنەوە. بەڵام لەتورکیا هیچکات هەواڵێکی خۆش بەڕێکوپێکی ناکەوێتە رۆژەڤەوە. لەپاڵ پێشهاتە باشەکانەوە، بێگومان روداوێکی ناخۆشیش دێتە ئاراوە. لەو کاتەدا کە باس لەگۆڕین و دەستکاری یاسا دەکرێ، لەباشوری رۆژهەڵات (باکوری کوردستان) هەواڵی جموجوڵی سەربازی بڵاو دەبێتەوە. لە قەندیل موراد قەڕەیڵان رادەگەیەنێ هەوڵی تیرۆر کردنی دراوە. سەرجەم ئەمانە سیگناڵی ئاڵۆزییەکی هەمەلایەنە یان تەنانەت پێکدادانێکی گرنگن. تۆ بڵێی چی روبدات؟ پەکەکە و کۆما جڤاکێن کوردستان چۆن لە رەوشەکە دەڕوانن؟ سەرلەنوێ بۆمب و مینەکان دەتەقێنەوە، سەرلەنوێ جموجوڵی سەربازی دروست دەبێ، دیسان گەنجەکان لە ناو پێکدادانێکی دژوار‌دا گیان لەدەست دەدەن؟ هەڵوێستی پەکەکە سەبارەت بە گۆڕینی دەستوری بنەڕەتی چیە؟ لەگەڵ زوبەیر ئایدار یەکێک لەسەرۆکەکانی کۆما جڤاکێن کوردستان لەبەلژیک کەبەمدواییانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنێک لەو وڵاتە قۆڵبەست کراوە و تازە لە گرتوخانە رزگار بوە، گفتوگۆمان لەسەر هەمو ئەم مژارانە ئەنجامدا. زۆبەر ئایدار نوێنەری پێشوی (DEP) لەپەرلەمانی تورکیا، لەرۆژی گیرانی پارتەکەیدا روی لە مەنفا کرد و شانزە ساڵە لەئەوروپا دەژی.
زوبەیر ئایدار: چاوەڕوانی شتێکی وام نەدەکرد. بێگومان کت‌وپڕ بو. من لەو وڵاتە چالاکیەکی ئەوتۆم نیە کە یاسا پێشێل بکا.
رۆژهه‌ڵات تایمز - هه‌واڵ:
لەتورکیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی
بیانیه جمعی از فعالان کرد: 

ئەحمەد ئاڵتان
ئاژانسە فەرمیەکانی ئێران زۆر بەگەرم و گوڕی وێنەی ئەو خوێندکارەیان بڵاو کردەوە کە گۆیا بە جلی ژنانەوە گیراوە. ئاژانسی دەنگوباسی "فارس"ی نزیک لەدەوڵەت، دەڵێ، مەجید تەوەکولی لەڕۆژی خوێندکاردا کاتێ کە هەوڵیداوە رابکات، قۆڵبەست کراوە و لەبەرامبەردا هەندێک لایەنیش دەڵێن کە وێنەکان دەستکردن یاخود پێیان وایە بەزۆر جلوبەرگی ژنانیان لەبەر کردوە.
AVESTA / Selahedîn Beyazîdî
لەتورکیەوە: سەلاحەدین بایەزیدی
سەلاحەدین بایەزیدی
کەمتر پەنابەرێک هەیە رۆژانە سەیری سندوقی پۆستەکەی نەکات و هەمو جارێکیش بەبینینی نامەیەکی زەرد دڵی رانەچڵەکێ، بەتایبەت لەقۆناغی ئێستادا کە دۆخی پەنابەری لەوڵاتانی ئەوروپا بەگشتی ئەستەم بوە، زۆربەی هەرە زۆری پەنابەرەکان چاوەڕوانی وڵامی نێگەتیڤ دەکەن تا وڵامی پۆزەتیڤ.

وتوێژی رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) له گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی
ئا؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
كۆتاییه‌كانی سێپته‌مبه‌ر و سه‌ره‌تاكانی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مو ساڵێك، وه‌رزی ترێ لێکردنه‌وه له سویس ده‌سپێده‌کا که نزیکه‌ی بیست رۆژ ده‌خایه‌نێ. کانتۆنی ڤالێ که ده‌که‌وێته باشوری سویسه‌وه، به به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانی له به‌روبومی ماڵاته‌وه بگره تا میوه و سه‌وزه به‌ناوبانگه و یه‌کێکه له‌و کانتۆنانه‌ی پشت به ئابوری کشتوکاڵ ده‌به‌ستێ. ترێ به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی به‌خۆیه‌وه ته‌رخانکردوه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری (ترێ)که‌ش بۆ دروستکردنی جۆره‌کانی شه‌ڕاب به‌كار دێت.
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی





