دیالۆگ

مافی سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی ناو ئه‌م وێبلاگه‌ پارێزراوه. بۆ په‌یوه‌ندی: bayezidi.s@orangemail.ch

جنبش سبز، جایگاه و مطالبات ما

sawzبیانیه جمعی از فعالان کرد:
بیش از هفت ماه از آغاز جنبشی اجتماعی و نوین در ایران که به جنبش سبز شهرت یافته، می گذرد. جنبش کم نظیری که به یمن بهره برداری خلاقانه از امکانات وسیع و جدید ارتباطات جمعی؛ همچون شبکه های اینترنتی، تصویر برداری آماتور توسط دوربینهای موبایل، شبکه های تلویزیونی ماهواره ای و غیره، به سرعت فضاهای مجازی و خبری را اشغال کرده و خود را به جهانیان معرفی نموده است. تکنولوژی نوین از هر ایرانی یک رسانه ساخته و عملا هر شهروند رسانه ای و غیر رسانه ای را عضو یک شبکه فراگیر اجتماعی کرده است. یکی از ویژگی های این شبکه اجتماعی تنوع هویت اعضای آن است، و چنانچه این تنوع و تفاوتها کاملا به رسمیت شناخته شده و مورد توافق و احترام متقابل قرار گیرد، در آینده جهت تحقق اهداف آن مفیدتر خواهد بود.

درێژه‌ی بابه‌ت...

گۆڕغەریب (وێنە)

Çîroka Zimanakoyê Helebçeyî an jî "Eli"yê Farsî

zimnakoAVESTA / Selahedîn Beyazîdî - Elî Esmîn yek ji qurbanên kîmyabarankirina bajarê Helebceyê piştî 21 sal jiyan li Iranê, roja înê diya xwe hembez kir...  


Elî ku navê wî yê rast, Zimnako ye, di roja  kîmyabarankirina Helebce yê de, bo nexweşxanyeke Kirmaşanê hatibu şandin u piştî wê weke sêwî li Meşhedê hatibu xwedî kirin. Hefteye bihorî piştî ezmuneke jenetîkî, ew diya xwe ye rastîn li başurê kurdistanê dît.

Zimnako di dema bombarana kîmyayî ye helebce ye de  temenê wî 4 meh bû, ew bi 5 xwişk, bira û bavê xwe re li malê dimine û diya wan ji bo kirînê dice bazarê.

درێژه‌ی بابه‌ت...

وتوێژی رۆژنامه‌ی (تریبون دۆ ژنێڤ)ی سویسی له گه‌ڵ موراد قه‌ڕه‌یڵان

murat ئا؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان بۆ رۆژنامه‌ی (تریبون دۆ ژنێڤ*) که به زمانی فه‌ڕه‌نسی له ژنێڤ ده‌رده‌چێ، جه‌ختی کرده‌وه "درێژکردنه‌وه‌ی قۆناغی بێ چالاکی، په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵسوکه‌وتی تورکیاوه هه‌یه". سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و وازهێنانیان له چه‌کیش، قه‌ڕه‌یڵان به‌مجۆره هاته ئاخاوتن؛ "پێویسته رێگه به ئۆتۆنۆمیه‌کی سیاسی، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی بده‌ن بۆ کورده‌کان. بۆ نمونه ده‌کرێ ئه‌مه‌ له چوارچێوه‌ی په‌رله‌مانێکدا بێ."

له‌درێژه‌دا، قه‌ڕه‌یڵان به‌مجۆره وه‌ڵامی "گابریه‌ل دانزاس"، په‌یامنێری رۆژنامه‌ی (تریبون دۆ ژنێڤ)ی دایه‌وه:

Tribune de Geneve

درێژه‌ی بابه‌ت...

کورده‌کان ئاتاکوردێکی وه‌ک ئاتاتورکی تورکه‌کانیان نییه

karlsonله تورکیه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

کاڕلسۆن سه‌رکونسوڵگه‌ری پێشوی سۆید و شاره‌زا له پرسی کورد، رایگه‌یاند کورده‌کان به‌ هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆکێکی وه‌ک ئاتاتورکیان نه‌بوه، نه‌یانتوانیوه ده‌وڵه‌تێکی گه‌وره دابمه‌زرێنن که کورده‌کانی تورکیاش بگرێته ناو خۆ.

سه‌رکونسوڵگه‌ری پێشوی سوید له ئه‌سته‌نبوڵ، ئینگمار کاڕلسۆن، به کتێبه‌کانی له‌سه‌ر تورکیا، کورده‌کان و ئیسلام به‌ناوبانگه. له‌چه‌ند رۆژی رابردودا که مژاری کرانه‌وه به‌ڕوی کورد دا له تورکیا گه‌رم بو، له میانه‌ی سمینارێک دا له ژێرناوی "کێشه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌په‌رستی" له زانکۆی فه‌رهه‌نگ، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌کانی خۆی خسته رو و دوابه‌دوای کۆبونه‌وه‌که‌ش وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی رۆژنامه‌ی "ئاکشام"ی دایه‌وه.

بارزانیستان

کارڵسۆن ئاماژ‌ه‌ی به‌وه کرد تورکیا، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له باکوری عێراق به مه‌ترسیه‌ک بۆ سه‌ر یه‌کپارچه‌یی وڵاته‌که‌ی خۆی ده‌زانێ و گوتی "کورده‌کان ئاتاکوردێکی وه‌ک ئاتاتورکی تورکه‌کانیان نییه. هیچکام له سه‌رکرده‌کانی کورد، داکۆکی له فیکری پان کوردیزم ناکه‌ن و هه‌مو کورده‌کان ناخه‌نه ژێر چه‌تری خۆیانه‌وه. ئه‌مڕۆکه له باکوری عێراق دو ده‌وڵه‌تی جیاواز به‌ناوی تاڵه‌بانیستان و بارزانیستان هه‌یه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

Mano Xelîl jiyana 5 malbatên penaber dike fîlm ....Foto

manoAVESTA / Bern (Taybet) - Mano Xelîl derhenerê Kurd yê rojavayê Kurdistanê niha mijulî filmekê dokumentî ye li baxçeyên taybet bi malbatên penaber li Swîsre ku di vê filmê di jiyana 5 malbatên penaber tê zimên.

Baxçeyên Bihuştê (çend çîrok ji baxçeyên Swîsre - Our Garden of Eden - stories from the allotment garden) navê filmê nû yê Mano Xelîl, Ew fîlmeke dirêje, seetekê dirêj dike.  Fîlm berhema hevbeş ya Swîsre û Almanya ye. Ev fîlm ji aliyê kanala 1 a Swîsre û kanala 3 Sat ya Almaniya tê fînansekirin, ew çîroka 5 malbatên cihê dide nîşan da ku her yek ji welatekî koçberî Swîsre bûye.

درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌ڵگه‌یه‌کی نوێ ده‌رباره‌ی تیرۆری دکتۆر قاسملو

qasmilu
له توركییه‌وه. شاهیدێکی تر له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رکرده‌ی کورد دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو که له ئه‌نجامی کرده‌وه‌یه‌کی تیرۆریستی له ڤیه‌ننا گیانی له‌ده‌ستدا، شاهیدی داوه. ئه‌م شاهیده که بازرگانێکی چه‌كی ئه‌ڵمانییه، ده‌ڵێ ئه‌و چه‌کانه‌ی تاوانه‌که‌یان پێ ئه‌نجامدراوه، به‌ده‌ستی خۆی راده‌ستی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كراون.

ئاژانسی هه‌واڵی فورات ئه‌مڕۆ له‌هه‌واڵێکیدا له‌سه‌ر زاری وته‌‌بێژی کاروباری ئه‌منی پارتی که‌سکه‌کانی ئوتریش پیته‌ر پیلز بڵاوی کرده‌وه که بازرگانێکی چه‌کوچۆڵی ئه‌ڵمانی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و چه‌کانه داوه که سێ نه‌یاره‌ کورده‌که‌ی ئێرانیان پێ کوژراوه و گوتویه‌تی چه‌که‌کان له‌لایه‌ن خودی ئه‌و بازرگانه‌وه راده‌ستی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد كراوه‌وه دراوه به تاوانباران. وه‌ک ده‌زانرێ قاسملو و دو هاوڕێی تری 13ی ته‌موزی 1989 له ڤیه‌ننای پایته‌ختی ئۆتریش تیرۆر کران.

درێژه‌ی بابه‌ت...

بارزانی‌: "که‌ڕوبی له خۆمانه"

kerubiبه‌یان ـ سه‌لاح بایزیدی‌: نوسینگه‌ی هه‌ڵبژاردنی "مه‌هدی که‌ڕوبی" کاندیدی ده‌هه‌مین خولی سه‌رۆک کۆماری ئێران، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی کورده‌کان له ئێران پۆستێری مه‌هدی که‌روبی له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم بڵاو ده‌کاته‌وه.

 

به گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌کانی ئێران، ستادی هه‌ڵبژاردنی که‌ڕوبی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و پۆستێرانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و تاران و خوراسان بڵاو کردۆته‌وه.

 

 بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستێرانه له‌ لایه‌ن ستادی هه‌ڵبژاردنی که‌روبییه‌وه، کاردانه‌وه‌ی توندی هه‌ندێک ناوه‌ندی سه‌ر به باڵی موحافزه‌کاره‌کانی لێکه‌وتۆته‌وه. سایته‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌د نه‌ژاد ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌یان وه‌ک خه‌راپ به‌کار هێنانی سه‌فه‌ری بارزانی لێکداوه‌ته‌وه و وه‌ک هه‌نگاوێک له پێناو جیاکردنه‌وه‌ی کوردستان له ئێران ده‌یده‌نه قه‌ڵه‌م

 

له‌مباره‌وه هه‌واڵنێری جیهان نیوز بڵاوی کرده‌وه که پۆستێره‌کان له تیراژێکی زۆردا بڵاو بونه‌ته‌وه و وه‌ک شێوه‌یه‌کی سه‌یر له پڕوپاگه‌نده‌ی که‌ڕوبی باسی لێوه ده‌کا.

 

  به گوێره‌ی سایته‌که له پۆستێره‌کان دا وێنه‌ی بارزانی و که‌ڕوبی نیشاندراوه که پێکه‌وه ته‌وقه‌ ده‌که‌ن و قسه‌یه‌کی بارزانی هێنراوه‌ته‌وه که ده‌ڵێ "که‌ڕوبی له خۆمانه، یارو یاوه‌ری کوردانه".

وێنه: سایتی كه‌ڕوبی 

داریوش فروهه‌ر له ‌لایه‌ن ئه‌رگه‌نه‌کۆنه‌وه کوژراوه

fruher به‌یان: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی:‌ رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف"ی تورکیا بڵاویکرده‌وه که داریوش فروهه‌ر ریفۆرمخوازو سه‌رۆکی پێشوی پارتی نه‌ته‌وه‌ی ئێران له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی شاراوه‌ی تورکیاوه‌ تیرۆر کراون.
رۆژنامه‌که‌ ده‌ڵێ که رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن هه‌ندێک تاوانی له ‌ئێران و روسیا ئه‌نجامداوه و ئاماژه به ‌نامه‌یه‌کی نهێنی ده‌کات که بۆ مسته‌فا ئۆربه‌کی گومانلێکراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن نوسراوه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌ماڵی مسته‌فا ئۆزبه‌کدا دۆزراوه‌ته‌وه، له‌ناو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی پشت په‌رده‌ی تورکیاوه کوژراون، سیاسه‌تمه‌دارێکی ئێرانی و روسیش هه‌ن که چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وپێش کوژراون به‌ڵام تا ئێستا په‌رده‌ له‌سه‌ر کوشتنه‌که‌یان هه‌ڵنه‌دراوه‌ته‌وه.
نامه‌که‌ ‌ئیمزای "غه‌فور" ناوێکی به‌سه‌ره‌وه‌یه و به‌سه‌ردێڕی "بۆ به‌رچاوی به‌ڕێز مسته‌فا ئۆزبه‌ک" نوسراوه، باس له‌رۆیشتنی سه‌رۆکی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بۆ ئیتالیا ده‌کات که په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر دو سیاسیی داریوش فروهه‌ر خه‌باتکاری سیاسی و هه‌روه‌ها ستراڤایتا ئه‌ندامی دۆمای روسیا له‌سه‌ر لیستی دیموکراته‌کان هه‌بوه و ئه‌و دوانه له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێکی گونجاو دابون بۆ ئۆجه‌لان. له‌و نامه‌یه‌دا ڕاشکاوانه ئاماژه به‌کوشتنی ئه‌و دو که‌سایه‌تیه به‌ده‌ستی رێکخراوی ئه‌رگه‌نه‌کۆن ده‌کرێ.
 شایانی باسه سه‌رۆکی پارتی روسیای دیموکرات و ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته، 20 نۆڤه‌مبه‌ری 1998 له به‌رده‌م ئاپارتمانه‌که‌ی له‌سان پتراسبۆرگ که‌وته به‌ر هێرشی چه‌کدارانی سڤیل که له‌و هێرشه‌دا یاریده‌ده‌ره‌که‌شی به‌توندی بریندار بو.
پارته‌که‌ی ناوبراو هێزه‌ شاراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی روسیایان به‌و کاره تاوانبار کرد و هۆکاره‌که‌شیان بۆ ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی گه‌ڕانده‌وه که له‌سه‌ر بۆریس یه‌لستین هه‌یبوو.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێڕامانه داریوش فروهه‌رو خێزانیشی دو رۆژ دواتر واته 22ی نۆڤه‌مبه‌ری 1998 له‌ناو ماڵه‌که‌ی خۆیاندا له‌تاران به‌زه‌بری چه‌قۆ کوژران.
نه‌یاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێران تاوانه‌که‌یان خسته ئه‌ستۆی هێزه شاراوه‌کانی ئێران و له‌چوارچێوه‌ی "قه‌تڵه‌ یه‌ک به‌دوای یه‌که‌کان"دا پێناسه‌یان بۆ کرد، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش رایگه‌یاند که ئه‌م تاوانه ده‌ستی ده‌ره‌کیی تێدایه.
تا ئێستا ده‌زگای ئاسایشی تورکیا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هیچ هه‌ڵوێستێکی فه‌رمیان له‌مباره‌وه نیشان نه‌داوه.

یه‌كه‌م هه‌واڵی سایتێكی تازه

renesans سایتی‌ رینێسانس به‌ ره‌سمی‌ وه‌شانی‌ خۆی‌ راگرت

به‌یان:  دوای‌  نزیکه‌ی سێ ساڵ له ‌وه‌شانی رۆژانه‌و  دوای نزیکه‌ی سێ مانگ له ‌خولێکی نوێی وه‌شان، سایتی رێنێسانس نیوز، جارێکی تر روبه‌ڕوی داخران بۆوه.و ئه‌وجاره‌ به‌ریوه‌به‌رانی‌ سایتی‌ ناوبراو بریاریاندا به‌ ته‌واوی‌  سایته‌كه‌ رابگرن.
سه‌لاح بایزیدی‌ سه‌رنوسه‌ری‌ سایتی‌ رێنێسانس له‌ لێدوانیكدا بۆ به‌یان ئه‌و هه‌واله‌ی‌ پشتراستكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: هه‌ر ماوه‌یه‌ک پاش ده‌ست به‌کاربونه‌وه‌ی، سایته‌که روبه‌ڕوی هێرشی که‌س یان لایه‌نێکی نه‌ناسراو بۆوه و هه‌وڵی هاککردنی درا.
ووتیشی‌:  له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، به‌شێک له‌دیزاینی سایته‌که تێکدراو هه‌روه‌ها سایته‌که ڤایرۆساوی کرا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گومانمان له‌هه‌ند لایه‌نێک هه‌یه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌مانتوانیوه هێرشبه‌ران بناسین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند جاریش سایته‌که‌مان چاک کرده‌وه، به‌ڵام هێرشبه‌ران و تیرۆریستانی ئه‌نته‌رنێتی دیسان وازیان نه‌هێنا و دواجار ناچاربوین سایته‌که دابخه‌ین.
بایزیدی‌ ته‌ئكیدیكرده‌وه‌: جگه له ‌داخستنی سایته‌که هیچ رێگه چاره‌یه‌کی ترمان نه‌بوو، چونکه ماڵپه‌ڕه‌که‌مان که‌ڵکی نه‌مابوو. ته‌نیا ئه‌وه‌مان له‌ده‌ست ده‌هات ماڵپه‌ڕێکی نوێ دروست بکه‌ین، که به‌داخه‌وه له‌ئێستادا ئه‌و ئیمکانه‌مان نییه.

تێزێكی دكتۆرا سه‌باره‌ت به‌به‌شداری كه‌مایه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتدا

aso بۆرۆژهه‌ڵات، هێژا مه‌نگوڕ - ژنێڤ:
رۆژی 5 شه‌ممه 26ی فێورییه کاتژمێر 2 و نیوی پاشنیورۆ ، تێزی دوکتۆڕای کوردێکی رۆژهه‌‌ڵاتی کوردستان له‌ ناوه‌ندی ئه‌نیستیتۆی زانستگایی خوێندنی بالای نێونه‌ته‌وه‌یی له ‌شاری ژنێڤ که‌وته‌به‌ر باس و گفوتوگۆی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن و دوای 3 کاتژمێر له‌ باسه‌که‌ ، له ‌ئه‌نجام دا بروانامه‌ی دۆکتۆڕای مافی نێونه‌ته‌وه‌یی به ‌‌پله‌ی زۆر باش به‌خشرایه ئاسۆی حه‌سه‌ن زاده‌.

تێزی دۆکتۆرای ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده که له‌ژێر ناوی (به‌شداری که‌مایه‌تیه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له ‌ده‌سه‌ڵات دا)یه، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌کی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ زانکۆی ستراسبۆرگی فه‌ڕانسه ‌ئاماده ‌کراوه. لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن ‌پێک هاتبون له‌ پرۆفیسۆر مالینڤیرنی قازی له‌دادگای ماڤی مرۆڤی ئه‌وروپا، پرۆفیسۆر دوپوی ناوبژێوانی نێونه‌ته‌یی بۆ چاره سه‌ری کێشه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تان، پرۆفیسۆر کۆهێن راوێژکاری ده‌وڵه‌تان له‌به‌رده‌م دادگای لاهه( سه‌رپرستی لێژنه‌).

درێژه‌ی بابه‌ت...

مه‌نسور بایه‌زیدی جارێكی تر بانگهێشتی دادگا ده‌كرێ

mensur رێنێسانس نیوز، تایبه‌ت؛ هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 21 - 1- 2009 ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندانكرا و پاش چه‌ند رۆژ مانه‌وه له‌زیندان به‌كه‌فاله‌ت ئازاد كرا، بۆ جارێكی تر بانگهێشتی دادگا كرایه‌وه.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، مه‌نسور بایه‌زیدی كه تۆمه‌تی پروپاگه‌نده به‌قازانجی حزبه‌كانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێرانی دراوه‌ته پاڵ، پێویسته رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو له‌دادگای شاری مه‌هاباد ئاماده بێت.

شایانی باسه، له‌ماوه‌ی دو مانگی رابردودا مه‌نسور بایه‌زیدی به‌ده‌یان جار بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان كراو لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵدا كراوه، هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌یه‌دا دو جار قۆڵبه‌ست كراوه.

بازداشت شهروند مهابادی

 

   خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان

 مهاباد: یک شهروند مهابادی به نام منصور بایزیدی به اتهام ارتباط با گروه های مخالف کرد دستگیر و روانه زندان شد.

خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان:با حکم دادگاه انقلاب شهر مهاباد یک فعال مدنی کرد به نام منصور بایزیدی دستگیر و روانه زندان گردید. منصور بایزیدی متهم است به اقدام  علیه امنیت ملی از طریق تبلیغ برای احزاب کرد.

شایان ذکر استنامبرده که مدیر یک کفینت در شهر مهاباد است  طی هفته های  گذشته بارها توسط اداره اماکن این شهر احضار و مورد بازجویی قرار گرفته بود .

گفته میشود خانواده بایزیدی  هیچگونه اطلاعی از محل بازداشت و نگهداری وی در دست ندارند.

په‌یوه‌ندیدار؛
راستگۆ:
مەنسور بایەزیدی قۆلبەستكرا
رۆژهه‌ڵات تیڤی: ده‌ستگیركردنی مه‌نسور بایه‌زیدی چالاكی مه‌ده‌نی
پێشمه‌رگه‌كان: خبرهای رسیده‌ از خبرگزاری دیدبان حقوق بشر کردستان
كوردستان میدیا: كه‌سێكی‌ مه‌هابادی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

مه‌نسوور بایه‌زیدی‌ بۆ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه‌

 

  كوردستان و كوردنیوز: مه‌نسوور بایه‌زیدی‌ ئه‌وڕۆ چوار شه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ كه‌ بۆ چه‌نده‌مین جار بانگ ده‌كرێته‌ دادگا، بۆ جارێكی‌ دیكه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه‌.

به‌ پێی‌ هه‌واڵێك كه‌ ماڵپه‌ڕی‌ " بۆ رۆژهه‌ڵات"، ئه‌وڕۆ مه‌نسوور بایه‌زیدی‌ بۆ جاری‌ ده‌یه‌م له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ رابردوودا بانگ كرایه‌ دادگا و پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌كی‌ كورت له‌لایه‌ن مه‌ئموورانی‌ ئیداره‌ی‌ ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی‌ زیندانی‌ ئیتلاعات ده‌كرێ‌. ناوبراو به‌ر له‌وه‌ به‌ تاوانی‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ نه‌یاری‌ رێژیم بۆ ماوه‌ی‌ مانگێك له‌ به‌ندیخانه‌دا بووه‌ و پێده‌چێ‌ ده‌سبه‌سه‌ركرانی‌ ئه‌مجاره‌شی‌ هه‌ر پێوه‌ندی‌ به‌و تۆمه‌ته‌وه‌ بێ‌ كه‌ پێشتر دراوه‌ته‌ پاڵی‌. (وێنه، رۆژنامه‌ی تێكۆشان، ژماره 208، لاپه‌ڕه‌ی 3)

هه‌ر له‌ پێوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌سبه‌سه‌ر كردنی‌ لاوان له‌لایه‌ن هێوه‌كانی‌ رێژیمه‌وه‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ موكریان بڵاوی‌ كرده‌وه‌ كه‌ سێ‌ لاوی‌ دانیشتووی‌ گوندی‌ " قوم قه‌ڵا"ی‌ ناوچه‌ی‌ مهاباد به‌ ناوه‌كانی‌ هیوا پوورمه‌ند، وه‌هاب فه‌تاحی‌ و جه‌لال عه‌زیز مورادی‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه‌ ده‌سبه‌سه‌ر كراون. به‌ پێی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ تا ئێستا هۆكاری‌ ده‌سبه‌سه‌ر كرانی‌ ئه‌م سێ‌ كه‌سه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌كانیان رانه‌گه‌یه‌نراوه‌.

مه‌نسور بایزیدی بۆ چه‌ندومین بار‌ له ‌لایه‌ن هێزه ‌ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌سه‌ر کرا

 

 بۆ رۆژهه‌ڵات - تایبه‌ت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21-1-2009 هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ چه‌ندومین جارده‌ستبه‌سه‌ر كراو تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ده‌ستگیركردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ست نییه.

به ‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له ‌بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو، مه‌نسور بایه‌زیدی كه ماوه‌ی مانگێكه به ‌به‌رده‌وامی له ‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئێرانه‌وه بانگهێشتی ئیتلاعات و ئه‌ماكن ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ به‌یانی بۆ ده‌هه‌مین جار بانگهێشتی دادگای شۆڕش كراوه و دوای دادگایی كردن ده‌ستگیر كراوه.

ناوبراو پێشتریش به ‌تاوانی بانگه‌شه به‌ قازانجی حزبه‌كانی نه‌یاری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ماوه‌ی مانگێك زیندانی كرابو و جارێکی تریش هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ؛ هیرشیان کرده ‌سه‌ر کافه‌نێتی ناوبراو له مهاباد و که‌ل و په‌ل و کۆمپیتێره‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بردن.

گزارش دی ماه فعالين ايرانی مدافع حقوق بشر در مورد نقض گسترده حقوق بشر در ايران، بخش دوم و پايانی

 

   احضار فعالين سياسی، فرهنگی، اجتماعی به دادگاهها:
۸۴ ـ منصور بايزيدی توسط ماموران اداره اماکن نيروی انتظامی مهاباد بازداشت و مورد بازجويی قرار گرفت . وی جهت ادامه بازجويی به اداره اطلاعات مهاباد احضار شد .(سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان ۱۴/۱۰/۸۷)


بازداشت فعالين سياسی، فرهنگی، اجتماعی به دادگاهها:
۸۵ ـ محسن حکيمی عضو کانون نويسندگان ايران ، شامگاه دوم دی ماه هنگامی که برای ديدار يکی از دوستان خانوادگی خود به منزل او می رود از سوی مامورانی که برای بازرسی به آن محل رفته بودند بازداشت می شود . (کانون نويسندگان ايران ۳/۱۰/۸۷)

۸۶ ـ وحيد شيخ بگلو از فعالين آذربايجانی در تبريز توسط نيروهای امنيتی بازداشت شد.(ساوالان سسی ۵/۱۰/۸۷)....

درێژه‌ی بابه‌ت...

ده‌سگیری و کێل کردن شاروه‌ند خه‌لک مه‌هاباد ئه‌راێ دادگا

 تروسكه؛ وه‌ ناو خه‌وه‌رێ که‌ وه‌ مه‌هاباد وه‌ ده‌سمان ره‌سیایه‌ ، مه‌عموره‌یل ئێداره‌ێ ئێتلاعات رژیم جمهوری ئێسلامی وه‌ ناو رۆژه‌یل لێیه‌وه‌ر وه ناو‌ کافی نت ئازادی وه‌ ئه‌و شاره‌ ره‌شیانه‌ وه‌ برێک وه‌ ده‌مو ده‌سگایل ئه‌و کافی نته‌ زه‌بت وه‌ مه‌نسور بایه‌زیدی خاون ئه‌و کافی نته‌ ده‌سگیر کردنه‌ . وه‌ دریژه‌ێ ئه‌و خه‌وه‌ره‌ هاتیاس ، مه‌نسور بایه‌زیدی ، رۆژ شه‌مه‌ 14 دی مانگ ئه‌راێ دادگاێ ئه‌و شاره‌ کێل کریایه‌ ، وه‌لی خه‌وه‌رێ وه‌ باره‌ێ وه‌زیه‌ت ئه‌یو له‌ ده‌س نی یه‌ . قابل باسه‌ مه‌نسور بایه‌زیدی  زیوتر هه‌م وه‌ جورم ته‌بلیغ و هاوکاری کردن وه‌گه‌ردێ حێزبه‌یل سیاسی کورد مۆخالف رژیم جمهوری ئێسلامی مانگێک وه‌ زندان مه‌هاباد وه‌ سه‌ر بردیود.

په‌یوه‌ندیدار؛
رۆژهه‌لات؛ هاووڵاتیه‌کی شاری مه‌هاباد به‌ ناوی مه‌نسور بایه‌زیدی، له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامی، به‌رده‌وام ڕووبه‌ڕووی گوشار ده‌بێته‌وه‌

زه‌ختێن ده‌وله‌تا ئیرانێ ل سه‌ر كوردا به‌رده‌وامن

 

  urmiye.com: Li ser çalakavanê kurd Mensur Bayezîdî Zext û zorî berdewamin

çalakvanê siyasî yê kurd xelkê Mehabadê Mensur Bayezîdî carek din ji bo navenden ewlehî ya Mehabadê hat vexwendin û pêwîste sibê, yekşemî li viramade be.

 
Li gor agahiyan, Mensur Bayezîdî roja şemî yê jî bo emakina giştî hate xastin û piştî ku çend saet li vê derê hat hêştin, gefa girtinê lê xwarin û careke din ev ji bo emakina giştî vexwendin.
Zext û goşarên ser bayezîdî ku ev zêdeyî du heftene berdewamin, di demekê de ye ku demek berî niha hêzên Itlaatê avêtibûn ser Kafêneta wî û ew biribûn idareya Itlaatê û 12 saet li vê derê bincav kiribûn.

Mensur Bayezîdî salek berî niha ji ber tavana propaganda ji bo hizben dijî Îranê hatibû mehkûm kirin û mehek di zindanê de mabû.

احضار پی در پی یك شهروند مهابادی به اداره‌ی اماكن عمومی این شهر

 

 

  دانشجویان مدافع حقوق بشر کردستان: یک شهروند مهابادی برای چندمین بار به اداره اماكن عمومی این شهرستان احضار شد.

“منصور بایزیدی” روز شنبه 17-1 بنا به‌احضار نیروهای امنیتی در اماكن عمومی حضور یافته و بعد از چند ساعت بازجویی وی را متعهد كردند كه فردا یكشنبه 18-1 مجددا در این مركز حضور یابد.

در همین رابطه نیروهای امیتی دو هفته قبل نیز به‌ دلایلی نامعلوم با حضوردر محل کار آقای بایزیدی را باز داشت و پس از  ضبط سه کیس کامپیوتر، وی را همراه خود به اداره اماکن این شهرستان انتقال داده‌ بودند. ماموران امنیتی این شهروند را 12 ساعت در بازداشت خود نگاه داشته و تا بحال كامپیوترهای وی را در اداره ارشاد شهرسان مهاباد نگه‌ داشته‌اند.

این شهروند مهابادی مدتی پیش نیز به اتهام تبلیغ برای یکی از گروهای اپوزسیون به دادگاه شهرستان مهاباد احضار شده بود.

در همین رابطه:
رۆژهه‌لات؛
یک شهروند مهابادی برای چندمین بار به اداره اماكن عمومی این شهرستان احضار شد
بروسكه؛ قرار بازاداشت منصور بایزیدی در مهاباد

مه‌نسور بایه‌زیدی جارێكی تر بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كان ‌كرا

 

  خۆرهه‌ڵات نیوز: هاوڵاتی مه‌هابادی مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا بانگهێشتی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره كرا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان پێوێسته سبه‌یش له‌ئه‌ماكنی ئه‌و شاره ئاماده‌ بێت. (وێنه؛ رۆژنامه‌ی ئاسۆی رۆژهه‌ڵات، ژماره 43)

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌مباره‌وه رایگه‌یاند كه هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی شاری مه‌هاباد پاش ئه‌وه‌ی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر شوێنی كاری مه‌نسور بایه‌زیدی و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپیۆته‌رێك و هه‌روه‌ها پاسپۆرته‌كه‌ی داگرتوه، به‌رده‌وام بانگهێشتی ئیتلاعات و ئه‌ماكنی گشتی ده‌كه‌ن و به‌مجۆره گوشارێكی روحی زۆریان بۆ ناوبراو دروست كردوه.

ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌ ئاماكین ئاماده‌ بوو  و پێنجشه‌ممه‌ش پێی وتراوه كه ده‌بێ غه‌رامه بدات ئه‌گینا ده‌خرێته زیندانه‌وه.

ئێواره‌ی رۆژی شه‌مه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات "مه‌نسور بایزیدی" یان له‌ شوێنی كاركردنی قۆلبه‌ست كرد و ره‌وانه‌ی ئیداره‌ی ئه‌ماكن یان كرد و دوای 12 كاتژمێر به‌ مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه‌ رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 15 به‌فرانبار سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات بكات، ئازاد یان كردوه‌.

ناوبراو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر به‌ تاوانی پرۆپاگه‌ندا بۆ ئۆپۆزیسیون له‌ لایه‌ن دادگای مه‌هاباده‌وه‌ بانگهێشت كرابوو.

په‌یوه‌ندیدار؛
رۆژهه‌ڵات تیڤی:
مه‌نسور بایه‌زیدی بۆ دوهه‌مین جار بانگهێشتی ئیتلاعات كرا



دواتر | په‌ڕه‌ 1 له‌ 2 | ‌پێشوو
manshet news agency