
ئا: سەلاحەدین بایەزیدی
یەکێک لەو کتێبە گرنگانەی لەو ساڵانەی دواییدا سەبارەت بەئێران و جولەکە کوردەکان لەئیسرائیل بڵاو کراوەتەوە، لێکۆڵینەوەیەکە کە لەلایەن دکتۆر ئۆراهام (خەلیل) کۆهەن، لەزانکۆی عیبری ئۆرشەلیم چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
کتێبی ئاماژەپێکراو کۆمەڵێک توێژینەوە دەگرێتە خۆ کە سەبارەت بەکەلتورو پەروەردەی جولەکەکان لەئێران ئەنجام دراوە و سەنتەری لێکۆڵینەوەی "ئیبنی سەوا" لەئۆرشەلیم، کەناوی دوهەم سەرۆک کۆماری ئیسرائیلی لێنراوە، پشتگیری لێکردوە.
ئۆراهام، نوسەری کتێبەکە، خۆی لەشاری کرماشان لەدایک بوە و ساڵانێکی دورو درێژ لەئیسرائیل بەڕێوەبەر بوە و تێزی دۆکتۆراکەی لەسەر ئەو قوتابخانانەیەی ئێرانە کە ئالیانس بون و نرخێکی زانستی تایبەتی هەیە.
درێژه‌ی بابه‌ت...
ئاژانسە فەرمیەکانی ئێران زۆر بەگەرم و گوڕی وێنەی ئەو خوێندکارەیان بڵاو کردەوە کە گۆیا بە جلی ژنانەوە گیراوە. ئاژانسی دەنگوباسی "فارس"ی نزیک لەدەوڵەت، دەڵێ، مەجید تەوەکولی لەڕۆژی خوێندکاردا کاتێ کە هەوڵیداوە رابکات، قۆڵبەست کراوە و لەبەرامبەردا هەندێک لایەنیش دەڵێن کە وێنەکان دەستکردن یاخود پێیان وایە بەزۆر جلوبەرگی ژنانیان لەبەر کردوە.
سەلاحەدین بایەزیدی
کەمتر پەنابەرێک هەیە رۆژانە سەیری سندوقی پۆستەکەی نەکات و هەمو جارێکیش بەبینینی نامەیەکی زەرد دڵی رانەچڵەکێ، بەتایبەت لەقۆناغی ئێستادا کە دۆخی پەنابەری لەوڵاتانی ئەوروپا بەگشتی ئەستەم بوە، زۆربەی هەرە زۆری پەنابەرەکان چاوەڕوانی وڵامی نێگەتیڤ دەکەن تا وڵامی پۆزەتیڤ.
كۆتاییه‌كانی سێپته‌مبه‌ر و سه‌ره‌تاكانی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مو ساڵێك، وه‌رزی ترێ لێکردنه‌وه له سویس ده‌سپێده‌کا که نزیکه‌ی بیست رۆژ ده‌خایه‌نێ. کانتۆنی ڤالێ که ده‌که‌وێته باشوری سویسه‌وه، به به‌رهه‌مه کشتوکاڵیه‌کانی له به‌روبومی ماڵاته‌وه بگره تا میوه و سه‌وزه به‌ناوبانگه و یه‌کێکه له‌و کانتۆنانه‌ی پشت به ئابوری کشتوکاڵ ده‌به‌ستێ. ترێ به‌شی هه‌ره زۆری زه‌وییه کشتوکاڵییه‌کانی به‌خۆیه‌وه ته‌رخانکردوه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری (ترێ)که‌ش بۆ دروستکردنی جۆره‌کانی شه‌ڕاب به‌كار دێت.
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی
دوای نزیکه‌ی دوو ساڵ ململانێ ئه‌و شته‌ی چاوه‌ڕێ ده‌کرا رووی دا، عه‌بدوڵا حه‌سه‌نزاده جیابوونه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند. هه‌ر رۆژێک پێش ئه‌ویش نه‌وشیروان مسته‌فا له‌یه‌کێتی نیشتمانی ئیستیقاله‌ی دابوو، چه‌ند هه‌فته‌یه‌کیش به‌ر له‌و روداوه عوسمان ئۆجالان بوونی خۆی وه‌ک پڵاتفۆرمێک راگه‌یاند.
باغێكی گه‌وره بۆته نیشتمانی هه‌میشه‌یی سه‌دان شاعیر، رۆماننوس، مۆسیقاژه‌ن، نیگاركێش، بۆته نیشتمانی سیاسه‌تمه‌دارو سه‌رباز، زه‌نگین و به‌له‌نگاز، ئانارشیست و سه‌ڵته‌نه‌تخواز، فێمێنێست و پیاوسالار، بێ نیشتمان و خاوه‌ن ماڵ، بورژوا و كۆنه‌په‌رست، به‌ناوبانگ و گومناو له‌هه‌مو نه‌ته‌وه‌كان و گشتیان بێ جیاوازی و به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌ژین، بێ جیاوازی ناسنامه و ره‌گه‌ز و ره‌نگ. ئه‌مه نیشتمانی ناو چیرۆك و وڵاتی ناو خه‌ونه‌كانی په‌نابه‌رێك نییه، به‌ڵكه گۆڕستانێكه كه ناو و گه‌وره‌ییه‌كه‌ی، هێمایه‌كه له‌فره‌چه‌شنی مرۆڤه‌كان و له‌هه‌مانكاتدا یه‌كسانبونی ئه‌وان. له‌و نیشتمانه‌دا كاتۆلیك، پرۆتستان، ئه‌رتدۆكس، جوله‌كه، موسڵمان، بودایی، فراماسۆن و ئاته‌ئیست و بڕوادارانی ئایین و ئه‌ندێشه‌كانی تر بێ چاوسوركردنه‌وه‌و به‌گژیه‌كداچون له‌ده‌وری یه‌ك كۆبونه‌ته‌وه.
هرچاوی هه‌بو له‌دروستكردنی نه‌ته‌وه، به‌ڵام دیار نییه ته‌ڕه‌ته شه‌ش رۆڵێكی چۆن ده‌بینێ








