لەتورکیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی
تەنیا یەک جار گۆرانی وت، تەنیا جارێک رۆیشتە بەر دەم میکرۆفۆن... بەڵام بەدرێژایی سەدەیەک کوردەکانی هەمو گۆشەو قوژبنێکی ئەم جیهانەی کردە ئۆگرو ئەوینداری دەنگی... ئێستا بەرنامەی زۆر لەکەناڵەکانی رادیۆ، تەلەفزیۆن و کەناڵەکانی مۆسیقا بەئاوازو دەنگی ئەو دەکرێنەوە.
فاتیمە عیسا کە یەکێک بو لەو ژنە بەدەگمەن دەنگبێژانەی رادیۆ دەنگی "یەریڤان"، لەغەریبی و لەشاری (کراسندۆر) کۆچی دوایی کرد. ئاژانسی نوچەگەهانی فورات ساڵی 2008 وتوێژێکی لەگەڵ ئەو ژنە دەنگبێژە ئەنجامدابو.
فاتیمە عیسا ساڵی 1934 لە گەورەترین مەنفای کورد چاوی بۆ ژیان هەڵێنا. لەگوندی "ئەرزەگین"ی ئازەربایجان لەدایکبو. چەند ساڵ دواتر پاش ئەوەی سۆڤیەت لەبەر یەک هەڵوەشایەوە، ئەرمەنستان نزیکەی پەنجا هەزار کەسی لەو شوێنانە دور خستەوە کە بنەماڵەی فاتیمە عیساش لەناویاندا، ناچاری کۆچی زۆرەملێ کران... دوایی لە گوندی "هەمزەلی"ی ئەرمەنستان درێژەیان بەژیان دا. فاتیمە تەنیا لەناو مەنفا، توندوتیژی و گوشاری دەسەڵاتدا گەورە نەبو، لەهەمانکاتدا سێبەری کەلتورێکی باوکسالاریشی بەسەرەوە بو.

له‌وانه‌یه رۆیشتنی شاعیری به‌ناوبانگ شه‌فیعی که‌دکه‌نی و جێهێشتنی زێدی خۆی بۆ هه‌تا هه‌تایه، به‌لای هه‌ندێک که‌سه‌وه ته‌نیا هه‌واڵێک بێ که به بیستنی ساتێکی که‌م غه‌م دایانده‌گرێ و ئه‌سه‌ف ده‌خۆن. به‌ڵام رۆیشتنی که‌دکه‌نی به‌لای منه‌وه زۆر شتی تر بو. چه‌ندین ساڵه پێموایه هیچ هه‌واڵێک به‌لامه‌وه سه‌یر نییه و نامهه‌ژێنێ، نه هه‌واڵی روخانی ئه‌مریکا، نه ئێران، نه رودانی یازده‌ی سێپته‌مبه‌رێکی تر. که‌چی نه‌مده‌زانی هه‌واڵی کۆچی مرۆڤێک هێنده غه‌مبارم ده‌کا، ئه‌ویش مرۆڤێکی ئاسایی نا، به‌ڵکه مرۆڤێک که مۆری خۆی له فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی قۆناغێک له قۆناغه‌کانی مێژوی کۆمه‌ڵگایه‌ک داوه.
سه‌رحه‌د باپیر










