دیالۆگ

مافی سه‌رجه‌م نووسراوه‌كانی ناو ئه‌م وێبلاگه‌ پارێزراوه. بۆ په‌یوه‌ندی: bayezidi.s@orangemail.ch

هەینی رەش

heyni reshئەحمەد ئاڵتان

لەتورکیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی

لەڕێگەی دەرکردنی حوکمێکەوە وڵاتێکیان لەت و پەت کرد. لەپێناو ئەمەشدا هێندە بەپەلە بون کە ئەو یاسایەی دەڵێ "ئەو بڕیارەی بیانوەکانی نەنوسرابێ، ئاشکرا ناکرێ" پێشێل کرا.

ئایا بڕوا بە دادگایەکی دەستوری بنەڕەتی دەکەین کە دەستوری بنەڕەتی پێشێل دەکات؟

کوردەکانیان لەسیاسەت دەرهاویشت. کوردەکان بچنە کوێ، بڕوا بە کێ بکەن؟

بەساڵان ئەم مرۆڤانەتان چەوساندەوە، بەساڵان ئەشکەنجەتان کردن، لەشەقامەکان تەقەتان لێکردن، گوندەکانی ئەوانتان سوتاند، ماڵەکانی ئەوانتان کاول و زمانی ئەوانتان قەدەغە کرد.

هەر بەس نەبو؟

درێژه‌ی بابه‌ت...

ئایا تورکیا جیاوازی لەگەڵ سویسرادا هەیە؟

kleseلەتورکیەوە: سەلاحەدین بایەزیدی

رۆژی یەکشەممەی رابردو (29 ــ 11 ـ 2009)، لە سویسرا خەڵکی ئەو وڵاتە لەراپرسیەکدا دەنگیان بەقەدەغەکردنی منارە دا و حکومەتی تورکیا کاردانەوەیەکی توندی نیشاندا. ئەوە لەکاتێکدایە پرۆتستانەکانی تورکیا لە ئەنقەرە فرۆشگایەکیان کردبوه جێگەی رازو نیاز، بەهۆی ئەوەی تورکیا رێگەی پێنەدابون کلێسە دروست بکەن. هەروەها لەماوەی ساڵی رابردودا، لانیکەم پانزه هێرشی جۆراوجۆر کرایە سەر کلێسەکان.

لەوڵاتی تورکیا دوابەدوای قەتڵوعامی چەند مەسیحیەک لەوەشانخانەی "زیرڤە"، کوشتنی راهیبەکان و دواجار تیرۆری هرانت دینک، هێرش بۆ سەر کلێسەکان پەرەی سەند. لەم چوار ساڵەی دواییدا، لەڕێگەی هێرشی جۆراوجۆرەوە، رێگە نادرێ پرۆتستانەکان کلێسە دروست بکەن. هەروەها پرۆتستانەکان بەهۆی ئەوەی کە خاکیان پێنەدرا تا کلێسە بنیات بنێن، پەنایان بۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا برد.

پرۆتستانەکان کە هیچ شوێنێک بۆ نوێژکردن بەدیناکەن، ناچارن لەئەپارتمانێکی کرێدا یان لەناو فرۆشگاکاندا، ئەرکە ئاینیەکانیان بەجێ بێنن. لەو شوێنانەش، پرۆتستانەکان هیچ ئاسایشێکی ئەوتۆیان نییەو بەردەوام روبەڕوی هەڕەشەو هێرش دەبنەوە.

درێژه‌ی بابه‌ت...

خەرجی رۆژانەم ناگاتە دۆلارێکیش"

وتوێژی رۆژنامەی (تورکیا) لەگەڵ موراد قەڕەیڵان

سازدانی؛ عوسمان ساغرلی

وەرگێڕانی لەتورکیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی

24 کاتژمێر پاسەوانی لەخاڵی پشکنین

بەساڵانە، بارەگاو شوێنی حەوانەوەی پەکەکە واتە قەندیل، لەروی جوگرافی و سروشتەکەیەوە، بە "هەکاری" دەشوبهێندرێ. ئەوانەی بیانەوێ بچنە قەندیل، بەو ژمارە زۆری دێهاتیەکانیشەوە، پێویستە خاڵی پشکنینی "کۆرتەک" دەرباز بکەن کە بیست و چوار کاتژمێر لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە پارێزگاری لێدەکرێ. ئەو کەسانەی گومانیان لێ بکرێ، لەلایەن هەپەگە (باڵی سەربازی پەکەکە) ئاستەنگیان بۆ دروست دەکرێ.

درێژه‌ی بابه‌ت...

له گه‌ڵ (میت)دا، پلانی گه‌ڕانه‌وه‌مان داڕشت

nechirvanوتوێژی رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) له گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی

له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

نێچیرڤان بارزانی، یه‌کێک له که‌سایه‌تیه‌ سه‌ره‌کیه‌کانی ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراق، ئه‌م لێدوانانه‌ی به "ئامبه‌رین زه‌مان" راگه‌یاند؛ په‌كه‌که هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا، به‌ڵام پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ به‌رده‌وامه. سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوی کوردستانی عێراق نیچیرڤان بارزانی هاتنه خواری په‌كه‌که‌ی له چیاکان به پرۆژه‌یه‌ک وه‌سف کرد که هیوای لای هه‌مو که‌سێک ئه‌فراندوه. به بیریشی هێنایه‌وه سوپای تورک ناتوانێ له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. ئێمه ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان له گه‌ڵ راوێژکاری میت، ئه‌مره تانه‌ر پێش خست. به رای بارزانی، هه‌ڵوێستی په‌که‌که سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ، تا دوا راده چه‌وت بو. شێوازگه‌لی دنه‌ده‌ر، زیانیان به پێڤاژۆی چاره‌سه‌ری گه‌یاند و بیانویه‌کی دیکه‌ی دایه ده‌ست ناحه‌زانی ئاشتی. په‌که‌که به خۆنواندن، هه‌ڵه‌یه‌کی مێژویی ئه‌نجامدا، به‌ڵام پڕۆژه‌که‌ به‌رده‌وامه.

له‌میانه‌ی سه‌ردانی مێژویی وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق که هه‌ینی رابردو کۆتایی پێهات، نێچیرڤان بارزانی یه‌كێک له ناوه گرنگه‌کانی هه‌ڕیمی فیدڕاڵی کورد و سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشو، بۆ رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف" دوا. بارزانی وێڕای ئه‌وه‌ی به ئینگلیزییه‌کی ره‌وان قسه ده‌کا، له وتوێژه‌که‌ماندا وه‌رگێڕی به کار هێنا. ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که قۆناغی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌که‌که به‌رده‌وام ده‌بێ به‌ڵام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ئه‌و "دوژمنانه" هه‌ن که ده‌یانه‌وێ پێڤاژۆکه لاڕێ بکه‌ن. پرسیارمان کرد "دوژمنه‌كان" کێن، به‌ڵام خۆی له ورده‌کارییه‌کان دزییه‌وه. به گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له نزیکه‌وه قۆناغه‌که ده‌شۆپێنن، له ناو په‌که‌که‌دا مشتومڕی زۆر توند سه‌باره‌ت به‌و روداوانه له ئارا دایه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

وتوێژی رۆژنامه‌ی "حورییه‌ت" له گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م ساڵح

berhemله‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

سه‌رۆکی نوێی حکومه‌تی باکوری عێراق به‌رهه‌م ساڵح که دو هه‌فته‌یه‌که به‌رپرسیارێتی گرتۆته ئه‌ستۆ، له ماڵه‌که‌ی خۆیان له سلێمانی بۆ رۆژنامه‌ی حورییه‌ت دواو بۆچونی خۆی له مه‌ڕ قۆناغی نوێ ده‌ربڕی.

ساڵح، پشتگیری له کرانه‌وه‌ی دیموکراسیانه‌ی حکومه‌تی تورکیا ده‌کا، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا رایگه‌یاند ده‌ستوه‌ردان له پیڤاژۆی هه‌نوکه‌ی تورکیا له لایه‌ن کورده‌کانی باکوری عێراقه‌وه، ئاسته‌نگی ده‌خاته به‌رده‌م کاروباره‌کان.

ساڵح گوتی‌ "کورده‌کان بۆ تورکه‌کان مه‌ترسی نین، به‌ڵکه نرخێکی هاوبه‌شن". ساڵح داکۆکی له‌وه کرد که مه‌حاڵه په‌که‌که به شێوازی سه‌ربازی له چیاکان بێته خوارو تێکۆشانی خۆیان له گه‌ڵ سه‌دام حسێنی به نمونه هێنایه‌وه و گوتی "ده‌بێ گوشار بێنین بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به په‌که‌که بکه‌ین که چاره‌سه‌ری به چه‌ک ناکرێت." له درێژه‌دا به‌رهه‌م ساڵح به‌مجۆره وڵامی پرسیاره‌کانمانی دایه‌وه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

وتوێژی رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) له گه‌ڵ شڤان په‌روه‌ر

sivanله‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

بۆچی شڤان په‌روه‌ر

کێشه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، ئه‌و کێشانه‌ن له‌ناوخۆیاندا حیکایه‌تی زۆر له مرۆڤه‌کان و به گشتیش درامای مرۆ هه‌ڵده‌گرن. هه‌ندێکجار که ده‌ڕوانینه ئه‌و کێشه گه‌ورانه، له‌ناویاندا به نه‌بینینی "مرۆڤ"، روبه‌ڕوی ئاسته‌نگی ده‌بینه‌وه. ده‌توانم بڵێم شڤان په‌روه‌ر، گۆرانیبێژی هه‌ره پێشه‌نگی کورده. کورده‌کان به‌ ده‌یان ‌ساڵه به سه‌رسامیه‌وه گوێ له ئاواز و گۆرانیه‌کانی ده‌گرن. ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه (34) ساڵی ره‌به‌قه، دور له‌وڵاته‌که‌ی، دور له زێد و که‌س و کاره‌که‌ی، له مه‌نفا ده‌ژی. له‌وانه‌یه "کرانه‌وه به‌ڕوی کورد" له‌مدواییانه‌دا، ئه‌و له ئاڵمانیاوه بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ وڵاته‌که‌ی. یه‌که‌مین ئاماژه‌ش بۆ ئه‌مه، له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه درا. ئه‌ردۆگان له قسه‌کانیدا له دیاربه‌کر، سه‌باره‌ت به کرانه‌وه‌ی به‌روی کورد دا گوتی؛ تورکیا نه‌یتوانی له گه‌ڵ مێژوی خۆیدا ئاشت بێته‌وه. زۆر شڤان و جوان له دایکیان دابڕان." شڤان په‌روه‌ر له ئه‌نقه‌ره بۆته ناوێکی سه‌مبۆلیک له پڕۆسه‌ی کرانه‌وه به‌ڕوی کورددا. له ئه‌نیستیتۆی کورد له پاریس، قسه‌مان له سه‌ر سه‌ربورده تایبه‌تیه‌کانی، پرسی کورد و کرانه‌وه به‌ڕوی کورد دا کرد.

درێژه‌ی بابه‌ت...

کورده‌کان ده‌بێ له گه‌ڵ یه‌کتریدا بژین (به‌شی دوهه‌م)

besikciوتوێژی رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) له گه‌ڵ ئیسماعیل بێشکچی

له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

نه‌شه دوزه‌ل؛ له مه‌ر بێ ده‌نگ کردنی چه‌که‌کان بۆ هه‌تا هه‌تایه، وا هه‌ست ده‌کرێ پێش هه‌مو شتێک په‌یماننامه‌یه‌کی دو لایه‌نه هه‌یه. ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ "با سه‌ره‌تا په‌که‌که واز له چه‌ک بێنێ"، په‌که‌که‌ش ده‌ڵێ "با سه‌ره‌تا ده‌وڵه‌ت متمانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بدات." ده‌بێ فه‌رمۆڵی گه‌یشتن به‌م رێککه‌وتنه چی بێت؟

ئیسماعیل بێشکچی؛ ئه‌گه‌ر به په‌که‌که بگوترێ "واز له چه‌ک بێنه"، زۆر واتادار نییه. به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین "با ده‌وڵه‌ت ئۆپه‌راسیۆنه‌کان رابگرێ"، زێده‌تر واتای هه‌یه. رۆشنبیره‌کان له‌م قۆناغه‌دا داوایان له ده‌وڵه‌ت نه‌کرد ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی رابگرێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئۆپه‌راسیۆنه‌کان رابگیرێن، مه‌سه‌له‌ی هێرشکردنی په‌که‌که له گۆڕێ نامێنێ. په‌که‌که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر سێ چوار جار ئاگربه‌ستی راگه‌یاند، لێ ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام بو له سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئۆپه‌راسیۆنه‌کان بوه‌ستێنێ، په‌که‌که ئاگربه‌ست هه‌ڵناوه‌شێنێته‌وه.

له‌لایه‌که‌وه (د.ت.پ) بۆ مه‌سه‌له‌ی چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ‌ حکومه‌ت، هێما بۆ ئۆجه‌لان ده‌کا، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه (ج.ه.پ) و (م.ه.پ) دژایه‌تی خۆیان به هه‌مو شێوه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر به‌کرانه‌وه‌ی دیموکراتیک ده‌رده‌بڕن. ئه‌گه‌ر (ج.ه.پ) و (م.ه.پ) به‌مجۆره دژی چاره‌سه‌ری بوه‌ستن، ئایا پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌توانێ هه‌نگاوی پێویست بنێت؟

بێگومان ئه‌مه ته‌گه‌ره ده‌خاته به‌رده‌م پراکتیزه‌کردنی سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌ت، به‌ڵام به‌ڕای من کرانه‌وه به‌ڕوی کورد دا هه‌ر چۆنێک بێ، به‌رده‌وام ده‌بێت. (ج.ه.پ) پێی وایه کرانه‌وه به‌روی کورد، پرۆژه‌ی ئه‌مریکایه که بانگه‌شه‌یه‌کی زۆر چه‌وته.

بۆچی چه‌وته؟

چونکه چاوگه‌ی کێشه‌ی کورد، سیاسه‌تی هه‌شتا ساڵه‌ی ئاسیمیلاسیۆن و نکۆڵیه که ده‌‌وڵه‌ت په‌یڕه‌و و جێبه‌جێی کردوه. ئێستا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت واز له سیاسه‌تی هه‌شتا ساڵی رابردو بێنێ و خودان هه‌ڵوێستێکی دیموکراتیانه بێت، ئایا ده‌بێ ته‌نیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ته‌ڵقینی پێ کرابێ؟ ئایا ئه‌وه ‌مریکا بو له ساڵانی 1920 دا گوتی مافی کورده‌کان پێشێل بکه‌ن؟ بڕوانن.... له تورکیا ده‌وڵه‌ت پاڵپشت به ئیراده‌ی خۆی ده‌توانێ واز له سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن بێنێ. 

درێژه‌ی بابه‌ت...

بازرگانی کردن به کورد و کێشه‌ی موسڵ له لۆزان (به‌شی یه‌که‌م)

beshikchiوتوێژی رۆژنامه‌ی (ته‌ڕه‌ف) له گه‌ڵ ئیسماعیل بێشکچی

سازدانی؛ نه‌شه دوزه‌ل
له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

بۆچی ئیسماعیل بێشکچی؟

کێشه‌ی کورد که یه‌كێکه له گرنگترین کێشه‌کانی تورکیا، دواجار به شێوه‌یه‌کی جدی که‌وته رۆژه‌ڤه‌وه. حکومه‌ت رایگه‌یاند نیازو ئیراده‌ی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ی هه‌یه، (ج.ه.پ) و (م.ه.پ)، گوتیان رێگه به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد ناده‌ن و سوپاش لێدوانی زۆر توندی ئاڕاسته کرد. هه‌رچی (د.ت.پ)یشه، هه‌ندێکجار ئه‌رێنی و جارجاره‌ش دنه‌ده‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی کرد. سه‌رباری ئه‌مانه، واز له "کرانه‌وه به‌ڕوی کورد"دا ناهێنرێ، کرانه‌وه به خێرایی و قورسی ده‌ڕواته پێش. ئێمه‌ش ئیسماعیل بێشکچیمان دواند، ئه‌و که‌سه‌ی پرسی کورد، زۆر له مێژه سه‌رنجی راکێشاوه، لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌م مژاره کردوه، له‌پێناویدا توشی گرتوخانه هاتوه و هێشتاش کتێبه‌کانی هه‌ر قه‌ده‌غه‌ن. ئیسماعیل بێشکچی که رێبازێکی زۆر رادیکاڵ تر له (د.ت.پ)ه‌ی هه‌یه، لێکدانه‌وه‌کانی له سه‌ر پرسی کورد، بۆچونه‌کانی خۆی ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری و پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی حکومه‌ت بۆ ئێمه خسته رو.

* * *

نه‌شه دوزه‌ل: ئێوه نوسه‌رێکن سه‌باره‌ت به پرسی کورد توێژینه‌وه‌ی به‌رفره‌تان ئه‌نجام داوه، کتێبتان نوسیوه و له‌م پێناوه‌دا باجی گه‌وره‌شتان داوه، ئه‌کادیمیسیه‌نێکن له‌ به‌ر هه‌ڵوێسته‌کانتان له زانکۆ ده‌رکراون و هه‌ڤده ساڵ له ته‌مه‌نتان له به‌ندیخانه تێپه‌ڕاندوه. ئێوه وه‌ک کۆمه‌ڵناسێک، ته‌نیا له سه‌ر لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی کورد لێکۆڵینه‌وه‌تان نه‌کردوه بگره زۆر باش شاره‌زای مێژوی کوردیشن. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی ئێستاکه له گه‌ڵ رابردودا به‌راورد بکه‌ن، چ جیاوازییه‌ک ده‌بینن؟

ئیسماعیل بێشکچی: له‌رابردودا، کورده‌کان و زمانی کوردی له‌م وڵاته‌دا،‌ روبه‌ڕوی نکۆڵی و فه‌وتان ده‌بونه‌وه. سیاسه‌تی ئاسیمیلاسیۆن په‌یڕه‌و ده‌کرا. که‌چی ئه‌مڕۆ، کێشه‌که به‌ناوی خۆیه‌وه قسه‌ی له سه‌ر ده‌کرێ که پێشهاتێکی زۆر گرنگه و گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌وه‌ی له‌مڕۆدا جێگه‌ی ره‌خنه‌یه ئه‌وه‌یه که ئێستاش قسه‌ له سه‌ر هۆکاره‌کانی کێشه‌ی کورد ناکرێ و ته‌نیا چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که باسی لێوه ده‌کرێ. ئه‌مه که‌مایه‌سیه‌کی گه‌وره‌یه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

سیاسه‌ت، هونه‌ر ده‌فه‌وتێنێ

yesarوتوێژی "گاردیه‌ن" له گه‌ڵ نوسه‌ری کورد "یه‌شار که‌ماڵ"

له‌فارسییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

"یه‌شار که‌ماڵ" پێره‌مێردێکی هه‌شتاو پێنج ساڵانه‌یه، له گه‌ڵ لاوازیی جه‌سته‌یدا راهاتوه و له ژوری شپڕێوی میواندارییه‌كه‌‌یدا دانیشتوه. ئه‌و نوسه‌ره‌یه زۆربه‌ی خه‌ڵکی تورکیا سه‌رده‌مانێک پێیان وابو یه‌که‌مین که‌س ده‌بێ خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بی ده‌هێنێته وڵاته‌كه‌یانه‌وه. "ئاێشێ بابان" چا بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی "یه‌شار که‌ماڵ" دێنێ و ده‌ڵێ "تا ئێستێ رۆژنامه‌نوسێکم نه‌بینیوه، که‌متر بپرسێ. یه‌شار! با ئه‌م کوڕه قسه‌کانی بکات."

"یه‌شار که‌ماڵ" پیر بوه به‌ڵام هێشتا ده‌نگه زوڵاڵه‌که‌ی له ده‌ست نه‌داوه و کاتێک ده‌ئاخفێ، رسته‌کانی ته‌ژیین له قسه‌ی نه‌سته‌ق، گێڕانه‌وه‌ی ورد، چیرۆک له ناو چیرۆک و شێعری ناوچه‌یی. جارناجار ده‌ست له سه‌ر گۆچان، بێده‌نگ ده‌مێنێ. توانای نوسینی یه‌شار که‌ماڵ له باب و باپیرانه‌وه هاتوه. باوکی موڵکدارێکی گه‌وره‌ی کورد بوه و ساڵی 1915 رایکردوه بۆ ئه‌ناتۆلیای رۆژهه‌ڵات. شاعیره میللیه‌کان یه‌که‌مین مامۆستاکانی یه‌شار که‌ماڵ بون و ئه‌و کاتانه‌ی ته‌نها 14 ساڵی ته‌مه‌ن بو، یه‌کێک له‌م مامۆستایانه‌ی داوای لێده‌کا ببێته قوتابی ئه‌و. که‌ماڵ له‌مباره‌وه‌ ده‌ڵێ: "گوتی رۆژێک ده‌بمه "قه‌ره‌قائاغڵان"ێکی نوێ." مه‌به‌ستی شاعیرو ئاوازخوێنی به‌ناوبانگی سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌ بو.

درێژه‌ی بابه‌ت...

رێزێکی تایبه‌تیم بۆ ئۆزال هه‌بو، به‌ڵام ده‌سته‌کانیم ماچ نه‌کردوه (به‌شی چواره‌م و کۆتایی)

sabah وتوێژی رۆژنامه‌ی سه‌باح له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی

له‌تورکییه‌وه؛‌ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

پوخته

هه‌ژده ساڵ به سه‌ر ئه‌و کوڕه‌وه گه‌وره‌یه‌ی کوردان دا تێپه‌ڕی که هه‌موی دونیای هه‌ژاند. له گه‌ڵ ده‌سپێکردنی هێرشه‌کانی بوش بۆ سه‌ر عێراق له کوه‌یته‌وه، له باکور کورده‌کان راپه‌ڕین و له باشوریش شیعه‌کان. له یه‌ک کاتدا سه‌دام هه‌مو داخی خۆی له‌و هێرشانه به سه‌ر کورده‌کاندا به‌تاڵ کرد. به سه‌دان هه‌زار که‌س ماڵه‌کانیان به‌جێ هێشت و ته‌نها به‌چه‌ند که‌ل و په‌لێکه‌وه رایانکرد. زۆر که‌س ته‌نانه‌ت به بیجامه و ده‌مپاییه‌وه ئاودیوی سنوره‌کانی تورکیا بون. به ئۆتۆمبێل، به‌سواری که‌ر و ته‌نانه‌ت به پێیان، 500 هه‌زار کورد له چیاکانه‌وه له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا سنوره‌کانی تورکیایان به‌زاند... یه‌ک میلیۆن کوردیش خۆیان به سنوره‌کانی ئێراندا کرد!!‌ له گه‌ڤه‌ر و ده‌وروبه‌ری، به‌له‌نگازه‌کان ته‌نانه‌ت نانیان به‌ر نه‌ده‌که‌وت. 500 هه‌زار کورد چۆن له ناو خاکی تورکیا ده‌مایه‌وه؟‌ هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی فه‌رمۆڵێک درا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ی په‌نابه‌ران بۆ عێراق. له میانه‌ی شه‌ڕی که‌نداودا، سه‌رۆک کۆمار ئۆزال رۆژانه به‌ته‌له‌فۆن له گه‌ڵ‌ بوش قسه‌ی ده‌کرد و داوای یارمه‌تیی خێرای ده‌کرد. وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا جیمه‌یس بیکه‌ر به فڕۆکه‌ی تایبه‌تی خۆی هاته ناوچه‌که. ئه‌و رۆژه، منیش وێڕای گروپێکی بچوک له رۆژنامه‌نوسان، به فڕۆکه‌ی جه‌نگی سه‌ره‌تا به‌ره‌و دیاربه‌کرو پاشان به‌ره‌و گه‌ڤه‌ر رۆیشتین. تا چاو بڕ کا، چیا و به‌رد و مرۆڤ به‌دی ده‌کرا. هێشتا خاچی سور نه‌هاتبو... به چادرێک مابۆوه و نه مه‌نجه‌ڵێ. به هه‌زاران مرۆڤ برسی و په‌ریشان مابونه‌وه. دیمه‌نێ بو که هه‌رگیز له بیر ناکرێ. هێزی چه‌کوش له وه‌ها که‌شوهه‌وایه‌کدا بڕیاره‌کانی دا. ئه‌و رۆژانه گفتوگۆکانی پشت ده‌رگا داخراوه‌کانم له نزیکه‌وه بیست. کاتێک ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کان داوی کرد له بنکه‌ی ئه‌نجه‌رلیکه‌وه کورده‌کان بخرێنه ژێر چه‌تری ئه‌منیه‌وه، دو هه‌ڵوێستی جیاواز به سه‌ر ئه‌نقه‌ره‌دا زاڵ بو. لایه‌نێک پێی وابو به پاراستنی باکوری عێراق له رێگه‌ی ئه‌نجه‌رلیکه‌وه، بنه‌ماکانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی له داهاتودا دروست ده‌که‌ین و به‌مجۆره دژایه‌تیان کرد. به‌ڵام ئۆزال به دروشمی "گه‌وره‌یی نواندن به قازانجی ئێمه‌شه" بنکه‌ی ئه‌نجه‌رلیکی له پێناو پاراستنی کورده‌کان بۆ فڕۆکه ئه‌مریکی، به‌ریتانی و فه‌ره‌نسیه‌کان کرده‌وه.. پاش ئه‌م روداوه، به‌درێژایی 12 ساڵ هێزه‌ ئاسمانیه‌کانی عێراق، نه‌یانتوانی به سه‌ر ئاسمانی باکوری عێراقدا هاتوچۆ بکه‌ن. ئۆزال تا ئه‌و کاته‌ی مرد، له گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌م هه‌وڵیدا کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر بکات و هه‌میش کێشه‌ی په‌که‌که.... هێزی چه‌کوش تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا عێراقی داگیر کرد و حکومه‌تی سه‌دامی روخاند، کورده‌کانی پاراست. به‌ڵگه نه‌ویسته که ئه‌گه‌ر ئۆزال و تورکیا نه‌بوایه‌ن ئه‌مڕۆکه زۆر زه‌حمه‌ت بو هه‌رێمی کورد له عێراق بونی هه‌بێ. له وتوێژه‌که‌مدا له گه‌ڵ بارزانی، هه‌وڵمدا هه‌ندێک تیشک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌و قۆناغه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

نامانه‌وێ عێراق پارچه بکه‌ین (به‌شی سێهه‌م)

mesudوتوێژی رۆژنامه‌ی سه‌باح له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

پوخته
یه‌که‌مجار 19 ساڵ له‌مه‌به‌ر رۆیشتمه به‌غدا.. په‌ره سه‌ندن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ر پرسی سه‌ره‌کیی بو!.. هاوڕێ له گه‌ڵ ئه‌ردال ئینۆنو به فڕۆکه‌یه‌کی بچوک گه‌یشتینه به‌غدا و چاومان به سه‌دام حسێن که‌وت. سه‌دام به‌جۆرێک له جۆره‌کان ئه‌سیری ئه‌و جیهانه بو که خۆی ئافراندبوی، ئه‌ویش له رێگه‌ی دانانی په‌یکه‌ره‌کانی له شه‌قامه‌کانی به‌غدا، پۆستێره دێوئاساکان و وتاره دورودرێژه‌کانی که له ته‌له‌ڤزیۆن بڵاو ده‌بونه‌وه. دوهه‌م سه‌فه‌رم له ساڵی 1994 پڕ بو له روداوی سه‌یرتر. به هۆی گه‌مارۆوه له‌عه‌ممانه‌وه، شارێگه‌ی دورودرێژی 12 کاتژمێرم له ناوه‌ڕاستی بیابانه‌وه بڕی و گه‌یشتمه به‌غدا. وتوێژێکی یه‌ک کاتژمێریم له گه‌ڵ تارق عه‌زیز ئه‌نجامدا. پێشبینی روداوه‌کانی ده‌کرد. پانزه ساڵ دواتر بۆ وتوێژ له گه‌ڵ‌ جه‌لال تاڵه‌بانی رۆیشتمه سلێمانی. سێ مانگ دوای ئه‌و وتوێژه‌ش بۆ چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی له هه‌ولێرم! دوای پانزه ساڵ، عێراق له گۆلی خوێن ده‌چو. له ماوه‌ی شه‌ش ساڵدا زیاتر له یه‌ک میلیۆن عێراقی مردون. چوار میلیۆن و نیو کۆچبه‌ر بون، 5 میلیۆن مناڵی بێ سه‌رپه‌رشت و یه‌ک تا دو میلیۆن بێوه‌ژنی تێدایه. 30ی ژوئه‌نی 2009، که هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سه‌نته‌ری شاره‌کان پاشه‌کشه‌یان کرد، باجی داگیرکردنی عێراق 600 میلیارد دۆلار له‌قه‌ڵه‌م درا. له‌و ماوه‌یه‌دا 4323 سه‌ربازی ئه‌مریکی کوژراون. ئه‌مریکا بڕیاری کشانه‌وه‌ی داوه له ساڵی 2011 دا. سه‌ر له‌نوێ عێراق روبه‌ڕوی ره‌وشێکی ناله‌بار ده‌بێته‌وه. گه‌لۆ عێراق پارچه پارچه ده‌بێ؟ له سه‌ر که‌رکوک شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێ؟‌ له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی قسه له سه‌ر گشت ئه‌م پرسیارانه ده‌که‌ین.

درێژه‌ی بابه‌ت...

کورده‌کان ده‌بێ له گه‌ڵ‌ یه‌کتری له سازشدا بن (به‌شی دوهه‌م)

barzani.sabahوتوێژی رۆژنامه‌ی سه‌باح له گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی
له تورکییه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

پوخته
مه‌لا مسته‌فا بارزانی کاتێک به خه‌یاڵی دروستکردنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی روی کرده چیا، شانزه ساڵی ته‌مه‌ن بو. ئه‌و کاته‌ی بو به سه‌رۆک عه‌شیره‌ش، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ژیانی له چیاکان تێپه‌ڕی.. سه‌رهه‌ڵدانی 1943، دو ساڵی خایاند. پاش ئه‌وه‌ی شکستی هێنا، له گه‌ڵ 29 که‌س له پیاوانی عه‌شیره‌ت ئاودیوی ئێران بون. 13ی ژنیڤه‌ری 1946 یه‌که‌مین و دواهه‌مین (زۆربه‌ی نوسه‌ران و رۆژنامه‌نوسانی تورک ناتوانن بێلایه‌نی خۆیان له نوسینه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی مێژودا بپارێزن و ئه‌و رۆژنامه‌نوسه‌ش که ناتوانێ ده‌سکاری قسه‌کانی بارزانی بکا، له پێشه‌کی وتوێژه‌که یان له بۆچونه‌کانی خۆیدا داخی دڵی خۆی هه‌ڵده‌ڕێژێ و له بری مێژوو بڕیاری پێشوه‌خت ده‌دا، ئه‌گینا به‌کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌یاڵی دوڵه‌ت، دواهه‌مین ده‌وڵه‌ت... ناتوانێ هیچ شتێکی دیکه بێ. ئه‌وه جگه له به‌کارهێنانی هه‌ندێ زانیاری هه‌ڵه‌ی دیکه، که من نه‌مویستوه ده‌سکاری بکه‌م و وه‌ک خۆی وه‌رمگێراوه‌ته‌وه. و) ده‌وڵه‌تی کوردییان له شاری مه‌هاباد راگه‌یاند. مه‌لا مسته‌فا ژه‌نه‌ڕاڵ بو. با بزانین پاشان چی رویدا؟ 4 مانگ دواتر پاش ئه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت که پشتگیری له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته‌که کردبو، پاشه‌کشه‌ی کرد، کورده‌کان به ته‌نها له به‌رامبه‌ر ئێراندا مانه‌وه. به‌مجۆره ژیانی مه‌نفا له مۆسکۆ ده‌ستی پێکرد که نزیکه‌ی 12 ساڵی خایاند. مه‌سعود بارزانی که ئێستا له ژیان دایه کوڕی وه‌ها باوکێکه... مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکێکه له ناوخۆدا کراوه نییه. تاڵه‌بانی ته‌مه‌ن 63 ساڵ چه‌نده له گه‌ڵ رۆژنامه‌نوسان په‌یوه‌ندیی گه‌رموگوڕیی هه‌یه، بارزانی به پێچه‌وانه‌وه هێنده دوره‌په‌رێز ماوه‌ته‌وه. ژیانی تایبه‌تیشی له سندوقێکی سه‌رداپۆشراو ده‌چێ. له‌وانه‌شه هۆکاره‌که‌ی ئه‌وه بێت که له پانزه ساڵیه‌وه روی کردۆته چیا. کێ چی ده‌زانێ؟ کاک مه‌سعود کێیه؟‌ چ خه‌یاڵگه‌لێکی هه‌س؟ له‌و وتوێژه‌ یه‌ک کاتژمێره و نیوه‌دا بۆ یه‌که‌مجار له گه‌ڵ کاک مه‌سعود گه‌ڕاینه‌وه بۆ ساڵانی مناڵێتی. هه‌ندێکجار چاوه‌کانی ده‌نوقاند. به‌ڵام ئه‌و ساته‌ی زۆر په‌ژاره دایگرت، ساته‌وه‌ختێک بو که چیرۆکی ئه‌و گۆرانییه‌ی گێڕایه‌وه که پێی خۆش بو. گێڕایه‌وه "شه‌وێک له چیا بوین. گوێم له ده‌نگی سازێ بو. یه‌کێک له پێشمه‌رگه‌كان سازێکی زۆر دڵنشینی لێده‌داو گۆرانی ده‌گوت." ئینجا بۆ چرکه‌ساتێک وه‌ستا و رسته‌یه‌کی ئه‌و گۆرانیه تورکییه‌ی گوته‌وه که ده‌ڵێ (هاڤادا بولوت یۆک... له ئاسماندا هه‌ور به‌دی ناکرێ). ئه‌و گۆرانیه‌ی ئه‌و ده‌ستی پێکرد، من بۆم ئه‌ستانده‌وه. بارزانی بێده‌نگ گوێ راگرت و پاشان گوتی "زۆر حه‌زم له‌م گۆرانییه‌یه. کاتی خۆی شێعره‌که‌یان له سه‌ر کاغه‌زێک بۆ نوسیبوم". بارزانی له‌و وتوێژه‌دا بانگه‌وازی زۆر گرنگی ئاڕاسته‌ی کۆمه‌ڵی کوردان له هه‌مو دنیا کرد. رونی کرده‌وه کورده‌کان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای پێکهاتن کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن، بانگه‌وازی بۆ په‌که‌که‌ ئه‌وه بو سازش بکات و چه‌که‌کانی دابنێ. با به‌رده‌وام بین له سه‌ر وتوێژه‌که‌مان.

درێژه‌ی بابه‌ت...

په‌که‌که ناچاره واز له‌چه‌ک بێنێ (به‌شی یه‌که‌م)

barzaniوتوێژی رۆژنامه‌ی سه‌باح له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی

سازدانی نور باتور

له‌تورکییه‌وه؛‌ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

پوخته

مانگی ژوییه، کاتژمێر یانزه. له سه‌لاحه‌دین پله‌ی گه‌رما 52 ه! له‌کاتی ‌رۆێشتنماندا بۆ ناو کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی باکوری عێراق مه‌سعود بارزانی که له پانتاییه‌کی به‌رفراوان هه‌ڵکه‌وتبو و له‌هێلانه‌ی هه‌ڵۆیان ده‌چو، پێشمه‌رگه‌کان به‌وردی جانتاکانی ئێمه‌یان ‌پشکنی. کاتێک به‌سه‌ر قادرمه‌کانی کۆشکه‌که‌دا سه‌رده‌که‌وتم، بێ ئۆقره بوم. ده‌یان پرسیارم له مێشکدا بو. بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێم بهێڵنه‌وه ده‌مبه‌نه قاتی سه‌ره‌وه، ئه‌و هۆڵه‌ی بارزانی تیایدا چاوه‌ڕێم ده‌کات.

درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌ره‌و نه‌خشه‌ی رێگای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان

candarچه‌نگیز چاندار

له‌تورکیه‌وه: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

ناوی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان که‌وتۆته‌ نێو جه‌غزی ‌گفتوگۆکانی ‌تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورده‌وه. دوابه‌دوای بیستنی راگه‌یاندنی "نه‌خشه‌ی رێگا"ی سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که له 15ی ئاگۆستدا، گفتوگۆکان گه‌رموگوڕ بون. هیوای به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی کرانه‌وه له‌داهاتویه‌کی نزیکدا له‌گه‌ڵ لێدوانی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێشی سه‌رۆک وه‌زیران عه‌بدوڵا گویل سه‌باره‌ت به‌ "ده‌رفه‌تی دیرۆکی له‌پێناو چاره‌سه‌ریدا"، یه‌کانگیر بون.

هاوکات که ناوی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له گه‌رمه‌ی گفتوگۆکاندا دێ، له گه‌ڵیدا "ده‌نگی ناره‌زایی"یش به‌رزه. بگره پارتی کۆماری گه‌ڵ جه‌هه‌په، رایگه‌یاند که نه‌خشه‌ی رێگای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانی په‌سند نییه. بێ ئه‌وه‌ی له نه‌خشه‌ی رێگاکه‌یان بینیبێ، راگه‌یاندنی هه‌ڵوێستێکی له‌مجۆره جێگای داخه. به‌ڵام له‌روانگه‌یه‌که‌وه ئاساییه چونکه هه‌ڵوێسته‌که له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه ده‌ربڕاوه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

راپۆرتی رۆژنامه‌ی (ئاکشام) سه‌باره‌ت به هه‌ڵێنجانی نه‌وت له کوردستان

aksamئه‌و قفڵه‌ی له‌باکوری عێراق کرایه‌وه، قفڵی ئاشتییه بۆ تورکیا
وه‌رگێرانی: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

له‌مه‌و به‌دوا کۆمپانیایه‌کی تورکی په‌تڕۆڵی باکوری عێراق هه‌ڵده‌هێنجێ. جگه له هه‌ڵێنجان له رێگه‌ی هێڵی که‌رکوک ــ جه‌یهان به هه‌مو دونیای ده‌فرۆشێ. دوابه‌دوای مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی قفڵی ره‌وانه‌کردنی نه‌وت به‌ به‌شداری تاڵه‌بانی و بارزانی، له نێوان هه‌ر دو وڵاتدا یه‌که‌م کاری هاوبه‌شی گه‌وره به‌ڕێوه‌ برا.

له هه‌ولێر خه‌ونێک به‌دیهات... دوێنێ سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی باکوری عێراق مه‌سعود بارزانی "قفڵی ئاشتی"ی نه‌وته‌کانی باکوری عێراقیان کرده‌وه که له رێگه‌ی تورکیاوه به هه‌مو دونیا ده‌گات. ئه‌م هه‌نگاوه له باکوری عێراق هیوای پێشخستنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیاو باکوری عێراقی گه‌ش کرد. له ژێر چاودێری سامانی چوکوروا و وه‌ک وزه‌یه‌کی هاوبه‌شی TTOPCO، یه‌که‌م نه‌وتی باکوری عێراق به سه‌ر هێڵی که‌رکوک ـ یومورتالک (سه‌ر به‌تورکیا) هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه کرا. له‌قۆناغی یه‌که‌مدا رۆژانه سه‌د هه‌زار به‌رمیل هه‌ڵده‌هێنجرێ و له‌ رێگه‌ی بۆری که‌رکوک ـ جه‌یهانه‌وه به بازاڕه‌کانی دنیا ده‌فرۆشرێت.

درێژه‌ی بابه‌ت...

یادداشته‌کانم له‌باکوری عێراق (به‌شی نۆیه‌م و کۆتایی)

camalحه‌سه‌ن جه‌ماڵ

له‌تورکییه‌وه؛‌ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

هه‌ولێر

دواجار هاتمه کۆتایی یادداشته‌کانم. ده‌مه‌‌وبه‌یان له‌سه‌ر کۆمپیۆته‌ره‌که‌م دانیشتم. چی بنوسم و چۆن کۆتایی پێ بێنم؟

ده‌یان شت له مێشکمدا دێت و ده‌چێ. وه‌ک هه‌میشه تێبینیه‌کانم له ده‌فته‌ره‌که‌مدا یادداشت کردوه. دیاره هه‌ندێک هیلاک بوم.

ئێستا ئه‌و شتانه‌ی له مێشکمدا که‌ڵه‌که بون، ده‌مه‌وێ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌قڵانی و شه‌فاف بیانهێنمه زمان. به‌ڵام چۆن؟

سه‌ره‌تای شه‌سته‌کان له‌ئه‌نقه‌ره له‌به‌شی زانسته سیاسیه‌کانم ده‌مخوێند. مامۆستاکانی ئه‌و قۆناغه‌مان وشه‌ی کوردیان هیچ نه‌بیستبو و له وانه‌کانی سیاسه‌ت، سۆسیۆلۆژی و مێژویی تورکیادا به هیچ شێوه‌یه‌ک وشه‌ی کورد تێنه‌ده‌په‌ڕی و نه‌مانده‌خوێند.

درێژه‌ی بابه‌ت...

یادداشته‌کانم له باکوری عێراق (به‌شی هه‌شته‌م)

cmhuriyetحه‌سه‌ن جه‌ماڵ

له‌تورکییه‌وه‌؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

"سه‌ره‌تا با چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن، که‌س هێرش نه‌کاته سه‌ر ئه‌وی تر!" ئه‌مه بو قسه‌ی موراد قه‌ڕه‌یڵان... ئایا سه‌قامگیرکردنی هێنده ئه‌سته‌مه؟ له‌پێناو ئه‌مه دا پێویسته په‌که‌كه پاشه‌کشێ بکات و له‌گه‌ڵ سوپا نه‌که‌وێته پێکدادانه‌وه. به‌ده‌ردی تاڵه‌بانی ده‌ڵێ "په‌که‌که ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌نێ به‌ڵام به‌گوێره‌ی پێویست دور ناکه‌وێته‌وه. له‌شوێنی وا ده‌مێنێته‌وه که هه‌ر جارناجارێ له گه‌ڵ سوپا ده‌سته‌ویه‌خه ده‌بێ." هه‌رچی موراد قه‌ڕه‌یڵانه پێی وایه "ئێمه بڕیاری راگرتنی چالاکییه‌کانمان ده‌ده‌ین و پاشه‌کشێ ده‌که‌ین، به‌ڵام سوپا هه‌روا هێرشمان ده‌کاته سه‌ر. له وه‌ها دۆخێکدا ناچارین خۆمان بپارێزین." ئه‌م ره‌وشه به‌کوێ ده‌گات؟‌ گه‌ر به‌کورتی بیبڕینه‌وه:‌ پێویسته هه‌ر دو لا بوه‌ستن! قامکیان له‌سه‌ر ماشه‌کان لابه‌رن.

هه‌ولێر

 بناری چیای قه‌ندیل... شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردو پاش وتوێژی چوار کاتژمێریمان له گه‌ڵ که‌سی ژماره یه‌کی په‌که‌که موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌سه‌ر چیا سه‌رسه‌وز و به‌ناو دارستانه‌کاندا به‌ره‌و خوار بوینه‌وه.

خوڕه‌و هاژه‌ی جۆباره‌کان ده‌بیسترا.

درێژه‌ی بابه‌ت...

یادداشته‌کانم له‌باکوری عێراق (به‌شی حه‌وته‌م)

cemalحه‌سه‌ن جه‌ماڵ

له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

له‌وه‌ڵامی پرسیارێکمدا سه‌باره‌ت به فه‌تحوڵاچیه‌کان، قه‌ره‌یڵان گوتی "فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌یانه‌وێ له ناو سیسته‌می ده‌وڵه‌تدا سه‌قامگیر بن، بۆیه نزیکی پارتی دادو گه‌شه‌پێدان بونه‌وه. ئاوا به‌هێز بون. دیاره له ئه‌مریکاش یارمه‌تی وه‌رده‌گرن. ئه‌مریکا فه‌تحوڵاچیه‌کان ده‌خاته به‌رده‌م جیهانی ئیسلام.. ئه‌وان به‌ دروشمی "ئێمه‌ش دژی په‌که‌که‌ین، ئێمه‌ش لایه‌نگری ده‌وڵه‌تین" له‌ناو ده‌وڵه‌ت دا جێگه‌ی خۆیان کردۆته‌وه. له‌باشوری رۆژهه‌ڵات هه‌ن به‌ڵام ژماره‌یان زۆر نیه. ده‌چنه ‌ناو پارتی دادو گه‌شه‌پێدانه‌وه. له‌ناو چینی پۆلیس و مامۆستایاندا بڵاو بونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له ناو ئه‌و که‌سانه‌شدا په‌ره‌یان سه‌ندوه که سه‌باره‌ت به ئایین گه‌رم و گوڕن. با وای دابنێین په‌که‌که ته‌نگاو بوه یاخود له‌ناو چوه. ده‌زانن له هه‌رێمه‌که چی ده‌قه‌ومێ؟ باشوری رۆژهه‌ڵات ده‌بێته ناوه‌ندێک بۆ پاشڤه‌ڕۆیه‌تی."

چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق

له‌باکوری عێراق هه‌م تاڵه‌بانی و هه‌م بارزانی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی رۆژنامه‌نوسان بۆ قه‌ندیل واته له‌به‌رده‌م په‌یوه‌ندیی میدیاکان به په‌که‌که‌وه ده‌بنه ئاسته‌نگ.

له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردو که به‌ره‌و چیای قه‌ندیل ده‌ڕۆیشتین، هه‌وڵمانده‌دا خۆمان له بازگه‌ی کۆنتڕۆڵی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی تاڵه‌بانی و پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی بارزانی بشارینه‌وه.

درێژه‌ی بابه‌ت...

یادداشته‌کانم له باکوری عێراق (به‌شی شه‌شه‌م)

cemalحه‌سه‌ن جه‌ماڵ

له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

قه‌ڕه‌یڵان ره‌خنه له یه‌کێتی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی ده‌گرێ. ده‌ڵێ هه‌ر دوک وڵات نایانه‌وێ تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وروپادا ببینن؛ له به‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌و دو وڵاته یاری به چاره‌سه‌ری پرسی کورد ده‌که‌ن. قه‌ڕه‌یڵان ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر کێشه‌که چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و پێکدادانه‌کان به‌رده‌وام بن، هه‌زاران قسه‌ و بیانویان ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه نه‌که‌ونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپاوه. باس له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن و زۆر شت ده‌ڵێن. تورکیا ئه‌م بارودۆخه‌ی بۆ ناخوێندرێته‌وه...." هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا ده‌ڵێ "دڵنیا نیم له‌وه‌ی داخۆ ئۆباماش وه‌ک بوش هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات، واته بێ چاره‌سه‌ری هه‌ڵده‌بژێری یان نا. خۆزیا ئه‌مریکای ئۆباما به‌ دڵ چاره‌سه‌ری سیاسی بوێ.. نازانم ده‌یه‌وێ چی بکات. ئه‌مریکا ده‌توانێ رۆڵێکی به‌رچاوی هه‌بێ له چاره‌سه‌ری کێشه‌کاندا.... "

چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق

موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی ژماره‌ یه‌که‌می په‌که‌که ساڵی 1956 له‌ دێهاتێکی سه‌ر سنوری سوریا له دایک بوه. له (گازی عه‌نتاب) خوێندنی باڵای ته‌کنیکی ته‌واو کردوه. سه‌ره‌تای هه‌فتاکان که هێشتا خوێندنی ناوه‌ندی ته‌واو نه‌کردبو، له ژێر کاریگه‌ری ده‌نیز گه‌زمیش و قۆناغی 12ی مارسدا ده‌بێته چه‌پگه‌را.

درێژه‌ی بابه‌ت...

یادداشته‌کانم له باکوری عێراق (به‌شی پێنجه‌م)

karayilanقه‌ڕه‌یڵان؛ ئیتر په‌که‌که، په‌که‌که‌ی کۆن نییه

حه‌سه‌ن جه‌ماڵ

له‌تورکییه‌وه؛ سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی

موراد قه‌ڕه‌یڵان به‌مجۆره باس له گۆڕانکارییه‌کانی ناو په‌که‌که ده‌کات "په‌که‌که به نیسبه‌ت رابردو رێبازێکی ژیرانه‌تری گرتۆته به‌ر. بۆ نمونه سه‌ره‌تا داوای ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی ده‌کرد. به‌ڵام ئه‌مه هی رابردو بو. یانی چیتر "جیاخواز" نییه. ده‌مانه‌وێ کورده‌کان له چوارچێوه‌ی سنوره‌کانی کۆماری تورکیادا به یه‌کسانی و ئازادی بژین. ده‌مه‌وێ رونی بکه‌مه‌وه که ئه‌مه تاکتیک نییه. قۆناغی دورکه‌وتنه‌وه له جیاخوازی و سه‌ربه‌خۆیی ساڵی 1993 و 1999 له ئیمڕالی ده‌ستی پێکرد. پاڕادیگما گۆڕاوه."

چیای قه‌ندیل، باکوری عێراق

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو له ماڵێکی دو هۆده‌یی و میچ نزمی گوندێکی بناری قه‌ندیل له وتوێژه چوار کاتژمێرییه‌که‌مدا له گه‌ڵ موراد قه‌ڕه‌یڵان که‌سی یه‌که‌می ناو په‌که‌که، په‌یتا په‌یتا هه‌وڵم ده‌دا بابه‌تێک بخه‌مه رۆژه‌ڤه‌وه؛

وازهێنانی په‌که‌که له چه‌ک....

داکشانی په‌که‌که له چیاکان...

قه‌ڕه‌یڵان جارێکیان گوتی:

"بڕوانن، ئێمه شێت نه‌بوین له‌و شاخانه بده‌ین، یان وه‌ک هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن بۆ سه‌یرانیش رومان نه‌کردۆته چیاکان."

درێژه‌ی بابه‌ت...


دواتر | په‌ڕه‌ 1 له‌ 3 | ‌پێشوو
manshet news agency